ناس کورد-
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەندە لەسەر ئەو بڕە نەوتەی حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ پارێزگاکەی دەنێرن و لەو گەڕەکانەوە دەستپێدەکرێت کە سەرەیان هاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات محەممەد، قائیمقامی سلێمانی (پێنجشەممە 20-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوت بەندە لەسەر ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا بۆ سلێمانیی بنێرن."
وتیشی، " بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنییەکان لەو گەڕەکانەوە دەستپێدەکەن کە سەرەیان هاتووە."
هاوکات لەبارەی کاری لیژنەی فریاگوزاری شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "ئامادەکاریمان کردووە و سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان لە ئێستادا لە دەوامدان و سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیانن."