ناس کورد-
هێرشێکی چەکداری لە ڕێگەی تەقینەوەوە کرایەسەر بەندیخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە کە زیاتر لە 4 هەزار دەستگیراوی داعشی تێدایە و هەوڵی ئازادکردنی زیندانییەکان درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا (پێنجشەممە 20-1-2022)، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردەسەر بەندیخانەی سناعە لە شاری حەسەکە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک بەندیخانەکە تەقاندەوە و هەوڵیان داوە بۆ شکاندنی بەندیخانەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئاکامی هێرشەکە دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوون، بەڵام هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و هیچ زیندانییەک هەڵنەهاتووە و پاسەوانانی بەندیخانەکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
ئەوەش هاتووە،دەستبەجێ هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆی بەندیخانەکەیان داوە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە ئاسمانی ناوچەکە.