گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە.. دوو ساڵ ئامێرێکی چاودێریی لەسەر پشتی بازێک بەسترا و ئەم نەخشەیەی تۆمارکرد

2019.03.13 - 10:00
بەوێنە.. دوو ساڵ ئامێرێکی چاودێریی لەسەر پشتی بازێک بەسترا و ئەم نەخشەیەی تۆمارکرد

 

ناس کورد-

 

هاوڵاتییەكی وڵاتی سعودیە لەناوچەی جازان بازێكی بەمردوویی دۆزییەوە كە ئامێرێكی چاودێریكردن لەسەر پشتی بەستراوە‌و  ئامێرەكەش ئیمێڵێكی هاوپێچ كراوە بۆ ئەوەی لەكاتی دۆزینەوەیدا پەیوەندی بكرێت بەخاوەنەكەیەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (صدی) ئەو ئامێری چاودێریكردنە وەك توێژینەوەیەك لەسەر ڕێڕەوی ژیانی بازەكان، دوو ساڵ لەمەوبەر لەوڵاتی كازاخستان دانراوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دوای كردنەوەی پاسۆردی سەر ئامێرەكە، ئاشكرابوو كە بازەكە مەودایەكی زۆر دورو درێژی بڕیوە لە كازاخستانەوە چۆتە عێراق، سعودیە،جۆرجیا و چەندین وڵاتی تر بەڵام خۆی بەدوور گرتوە لەوەی بەسەر دەریای ڕەشدا بفڕێت، لەكۆتایدا گەڕاوەتەوە وڵاتی سعودیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بەپێی توێژینەوە بەریتانییەكان باز دەتوانێت لەماوەی یەك رۆژدا نزیكەی 355 كیلۆمتر ببڕێت‌و حەزێكی زۆری بۆ كۆچ‌و فڕین هەیە.