گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022.01.20 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان ئەم شەپۆلەی بەفر و بارانبارین کۆتایی هات و لە سبەینێوە تا ڕۆژی دووشەممە وشکە سەرما لە هەرێم دەستپێدەکات، پێشبینیش دەکرێت، لە دووشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەی ھەینی ٢١-١-٢٠٢٢ کەشوھەوای ھەرێم بە سەقامگیری دەمێنێتەوە تا رۆژی دووشەممە ٢٤-١-٢٠٢٢ و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری دەبێت، لەو ماوەیەدا و لە سبەی شەوی ھەینی لەسەر شەممە خێرایی با زیاد دەکات و وشکە سەرمای بەھێز و زۆر سارد بەتایبەت لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا دروست دەبێت و ئەو دۆخە تا ڕۆژی دووشەممە دەخایەنێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە رۆژی دووشەمەوە ٢٤-١-٢٠٢٢ پێشبینی دەکرێت ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بەفر و بارانبارینەوە بە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و کاریگەری زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەبێت." 

 

هاوکات فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 20-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینویەتی، لەبارەی ڕەوینەوەی نیشانەکانی وشکەساڵی،  ڕایگەیاند، "رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو دڵخۆشکەرن، دەتوانین بڵێین ئەمساڵ ئەگەرەکانی وشکەساڵی رەوینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا وەرزی بارانبارین ماوە ".

 

جەختیشیکردەوە، "نەخشەکان دڵخۆشکەرن و کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتووش شەپۆلی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".