ناس کورد-
لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم شەقام و ڕێگەوبانەکانی کۆیـە بەستەڵەکە و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێل دوچاری کرداری خزین دەبێت، بۆیە بڕیاریاندا بە داخستنی سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگەکانی دەرەوەی شار تا کاتژمێر 8:00 سبەینێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
لەکۆیە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیندرا
ئاگاداریەکی بەپەلە لە هاتوچۆی کۆیەوە بۆ هاوڵاتیان
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کـــــۆیــــە ئاگادارتان دەکاتەوە بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیانمان لە ڕووداوەکانی ھاتووچۆ و حالەتی خزین لە شەقام و ڕێگەو بانەکان کە لە کاتی ئێستادا سەرجەم شەقام و ڕێگەوبانەکانی کۆیـە بەستەڵەکە و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێل دوچاری کرداری خزین دەبێت بۆیە بڕیارماندا بە :-
داخستنی سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگەکانی دەرەوەی شار ( کۆیـە _ ھەولێر , کۆیە _ دوکان بە ڕێگەی کەلکە سماق و ، ڕێگەی ھەیبەت سوڵتان ) لە کاتژمێر ٨ ئەم شەو تـــا کاتژمێر ٨ ی بەیانی و، تاکو تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان خوێ لە شەقامەکان ڕۆدەکەن
تکایە لە ماڵەوە بمێنەوە