ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی چڕ و و بونی ڕەشەبای بەهێز لە ڕێگای (دەربەندیخان-سلێمانی) مەترسی زۆر لەسەر ڕەوشی هاتوچۆ هەیە، بۆیە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەردوو دیوی ( دەربندیخان-زەڕایەن ) و ( زەڕایەن - دەربندیخان) ڕاگیرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
لە ئێستادا و بەهۆی بارینی بەفرێکی بەهێزو بونی ڕەشەبا لە ڕێگای (دەربەندیخان-سلێمانی) مەترسی زۆر لەسەر ڕەوشی هاتوچۆ هەیە بەتایبەت (دەربندیخان-زەڕایەن) بۆئەوەی گرفت و لەمپەڕی مەترسی بۆ شۆفێران دروست نەبێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەردو دیوی ( دەربندیخان-زەڕایەن ) وە ( زەڕایەن - دەربندیخان)ڕاگیرا تا ئەوکاتەی مەترسی لە سەر ڕێگا نامێنێت، چونکە بەهۆی ئاستەنگی مەترسدارەوە ناتوانرێت تیمەکانمان لە کات و ساتی پێویستدا بگەن بەو شوێنانەی کە ئاستەنگی هاتووچۆی لێ دروست دەبێ ...
تکایە پابەند بن بە ڕێنمای یەکانمان .. لەگەڵ ڕێزدا...