ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات نەچنە دەرەوە و دەڵێت، شەقامەکان بەستویەتی و لە هەردوو دیوی تونێلی پیرمام بە سەدان ئۆتۆمبێل گیریانخواردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاتر بخوێنەرەوە: هۆشدارییەک بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی
دەقی ئاگادارییەکە:
بانگەوازی بەپەلە
لەبەر دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 5 پلە لەژێر سفر، لەکاتی ئێستادا ڕێگای هەولێر شەقڵاوە، بەر لە تونێلی پیرمام لەهەردووک دیوی هەولێر و کۆڕێ شەقامەکە بەستویەتی و بووەتە شەختە، ئێستا تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان خەریکی ئەوەن کە بگەن بە سەرەتای شوێنی بەستنەکە بۆئەوەی خوێ لەسەر شەقامەکان بڕێژن، بۆیە تکا لەشوفێرانی بەڕێزمان دەکەین بۆحالەتی پێویستیش نەیەنە ڕێگا، چونکە دەربازکردنیان زۆر زەحمەتە و لەکاتی ئێستادا بەسەدان ئوتومبێل لەهەردوو دیوی تونێل گیریانخواردوە و ناتوانن جولە بکەن لەبەر شەختە، بۆیە نامانەوێت ئەو سەدانە ژمارەکەی بەرزببێتەوە و ببێت بەهەزارارن، تکایە تکایە مەیەنە دەرەوەو ئەو ڕێگایە زیاتر پەک مەخەن.
ب هاتووچۆی هەولێر