ناس کورد-
بانكی ناوەندیی عێراق فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ ئاڕاستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچەكانیان و دەڵێت، بیر لە شتی وا ناکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق (پێنجشەممە 20-1-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "بانکی ناوەندی هەوڵدەدات لە چەند گۆشەیەکەوە باری ئابووری جێگیر بکات، سەرچاوەی نەوت بوونی هەیە و ئاڕاستەیەکی حکومەتیش بۆ چاکسازی لە چوارچێوەی کاغەزی سپی هەیە، ئەوەش توانای دارایی باشتر دەکات لە نمونەی گومرگ و باج سەرچاوەکانی دیکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر حکومەتی داهاتوو بەپێی ڕێنمایی کار بکات، ئەوا هیچ ئاڕاستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچە فەرمانبەران کە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسن و ئەستەمە بیر لەوە بکرێتەوە."