ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی پێشبینیه‌كانی كه‌شواهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی ڕاگەیاند و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتوچۆ نه‌كه‌ن و پیویسته شۆفێرانیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، چونکە شەختە دروست دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی (پێنجشەممە 20-1-2022) ڕایگەیاند، "پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌نێوان هه‌ور‌و به‌فر بارین ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كو ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌شه‌ودا لاواز ده‌بێت و له‌دره‌نگانی شه‌ودا كۆتایی پێدێت، هاوكات ئاستی بینین كه‌مه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه، جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور وه پله‌كانی گه‌رما نزمه و له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو، "كه‌شوهه‌وا بۆ سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باكور، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و له ناوه‌ڕاستی هه‌فتدی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن، به‌ڵام له‌شه‌واندا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه."
ئاسۆ كه‌مال ئه‌وه‌شی ڕاگەیاندووە، " نزمترین پله‌ی گه‌رما كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، (3-) سێ پله له‌ژێر سفری سه‌دی بووه، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردووش‌دا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ( 13) سم به‌فر باریوه، به‌جیاوازی شوێنه‌كان كه هه‌ندێك شوێن زیاتر به‌فر باریوه، هاوكات (8,3) ملم باران باریوه و به‌وه‌ش ڕێژه‌ی باران بارین له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتووه‌ته (236) ملم باران."