گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گۆڕانکاریی لە تاقیکردنەوەى پۆلى 12 دەکرێت

2022.01.20 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی لە تاقیکردنەوەى پۆلى 12 دەکرێت

ناس کورد-

 

 بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەپڕۆژە یاساى پەروەردەدا پێشنیازکراوە تاقیکردنەوەى  پۆلی ١٢ی ئامادەیی گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 گەلاوێژ عوبێد پەرلەمانتارى پارتى و  بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "پڕۆژەیاسای پەروەردە لەلایەن حکومەتەوە ئامادە کراوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە لە پەرلەمان، بڕیارە دوای دەستپێکردنی وەرزی بەھارەی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوودا، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، ھەردوو لیژنەی یاسایی و پەروەرەدەش سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتن لەبارەی پڕۆژە یاساکەوە".

 

وتیشی، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، گۆڕانکاریی زۆر لە کەرتی پەروەردەدا روودەدات و ئەوەی تا ئێستا بە بڕیار و رێنمایی دەکرا، لەمەودوا بەپێی یاسا کەرتی پەروەردە بەڕێوە دەبرێت.

 

گەلاوێژ عوبێد ئاشکرایکرد، بەپێی پڕۆژەیاسای پەروەردە، یەکێک لەو گۆڕانکاریانەی لە کەرتی پەروەردەدا دەکرێت، تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەییە، کە پێشنیاز کراوە لەنێو پڕۆژەکەدا قوتابی ٢٠ نمرە لە پۆلی ١٠ ی ئامادەیی و ٢٠ نمرەش لە پۆلی ١١ ی بۆ ھەژمار بکرێت و تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ لەسەر ٦٠ نمرە دەبێت، بەڵام شێوازی وەڵامدانەوە ھەر بە ھەڵبژاردن دەمێنێتەوە وەک ئێستا.