ناس کورد-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتنى گەشتەکانى بۆ ماوەیەکى کاتى راگەیاند، بەهۆى بارینى بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕینی فڕۆکەخانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى فڕۆکەخانە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ئێستادا تیمەکانی فڕۆکەخانە سەرقاڵی پاککردنەوەی فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەکانی تری فڕۆکەخانەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە نزیکترین کاتدا.
دەقى راگەیەنراوەکە:
گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕادهگیرێت
بههۆی ئهو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، کەوتنەوەی بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕین ی فڕۆکەخانە، بووە ھۆکاری دواکەوتنی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانە، لە ئێستادا تیمەکانی فڕۆکەخانە بەسەرپەرشتی ڕاستەخۆی ئەندازیار طاھر عبداللە قادر بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری تەکنیک سەرقاڵی پاککردنەوەی فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەکانی تری فڕۆکەخانەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە نزیکترین کاتدا .
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی