ناس کورد-
شارەوانى هەولێر گۆڕینى شەش سەرۆک شارەوانى و بەرپرسى راگەیاند و جەختدەکاتەوە کە گۆڕانکارییەکان ئاسایین وسزادان نین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر (20-1-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، گۆڕانکارییەکان لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەمشێوەیە دەبێت:
دانانی بەڕێوەبەری شارەوانی یەک ئەندازیار (تریفە نەجات) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی یەک بە وەکالەت.
گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی دوو لە بەڕێز ( ئەندازیار شاکر محمدامین) بووە ئەندازیار ( ئارام ڕەسول ) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی دوو بە وەکالەت.
گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی سێ لە ئەندازیار (تارا عبدالغنی ) بووە ئەندازیار ( محمد یوسف ) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی سێ بە وەکالەت .
گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج لە ئەندازیار (عبدالله شمس الدین) بووە ئەندازیار ( تارا عبدالغنی ) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج.
گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش لە ئەندازیار ( شۆڕش علی ) بووە ئەندازیار ( عبدالله شمس الدین ) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی شەش.
گۆڕینی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ئەندازیار ( فەرمان خەلیل ) بووە ئەندازیار ( ژیار جلال) وەک بەڕێوەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە وەکالەت.