گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێوەیەکى کتوپڕ

لەدەربەندیخان کەسێک لەکاتى بەهاناوەچوونى براکەیدا گیانى لەدەستدا

2022.01.20 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
لەدەربەندیخان کەسێک لەکاتى بەهاناوەچوونى براکەیدا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند، هاوڵاتییەک لەکاتى بەهاناوەچوونى برایەکى برینداریدا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شۆفێرێکى تانکەر بەهۆى خلیکسانەوە ئێسکى حەوزى شکاوە و پەیوەندى بە براکەیەوەکردووە کە ئەویش شۆفێرى تانکەرە بۆ ئەوەى بیگەیەنێتە نەخۆشخانە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، براى ئەو هاوڵاتییە  لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبیلەکەی راگرتووە و بەپێ بەرەو لای براکەی چووە، بەڵام پێش ئەوەى بگاتە لای براکەی لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە گیانى لەدەستداوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەڕوداوێکی دڵتەزێندا لە دەربەندیخان هاووڵاتیەک گیانی لەدەستداو برایەکیشی بریندار دەبێت

 

کاتژمێر ٨ و نیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٢٠ ئاگادار کراینەوە بە بونی ڕوداوێک کە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوەو برایەکیشی بریندارە . ئەویش پاش ئەوەی هاووڵاتیەک بەناوی ( حقي اسماعیل رضا) تەمەن ٥٩ ساڵ  دانیشتوی کەلار شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی لە پشت تونێلی دەربەندیخانەوە دائەبەزێت و بەهۆی خلیسکانەوە ئەکەوێت و ئێسکی حەوزی ئەشکێت دواتر خۆی ئەگەیەنێتە ناو شاری دەربەندیخان و دەچێتە مزگەوتی خولەفای ڕاشدین و پەیوەندی بەبرایەکیەوە ئەکات بەناوی ( عمران اسماعيل رضا)  تەمەن ٥٢ ساڵ دانیشتوی خانەقین کە ئەمیش هەر شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنیە کە بێت بە هانایەوەو بیگەیەنێتە نەخۆشخانە . پاش ئەوەی (عمران ) لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبیلەکەی ڕائەگرێت و بەپێ بەرەو لای براکەی ( حقي) دێت . بەڵام زۆر بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە لای براکەی لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپەڕەوە گیان لەدەست ئەدات. پاش گواستنەوی تەرمەکەی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق و پشکنینی ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراو بریندارەکەش چارەسەری پێویستی بۆ کرا .