کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات و بە فەرمی دەستبەکاردەبێت. . ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، کابینەی نۆیەمی حکومەت، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدات. . لەوبارەوە، بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ خستنەڕووی پلان و بەرنامەی کاری حکومەتەو تێیدا وەزیرەکان ڕادەسپێردرێن لە ماوەی 30 ڕۆژدا پلانی وەزارەتەکانیان بدەنە دەست ئەنجوومەنی وەزیران. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە، کۆبوونەوەی یەکەم کۆبوونەوەیەکی تەشریفاتی بووە لەدوای مەراسیمی سوێندخواردنی کابینەکە بەڕێوەچووە، بەڵام کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی فەرمی دەبێت. .