ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا بڕیاریدا کارەبای پێوەری زیرەک لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەمبکاتەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.
- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات