ناس كورد_
كۆمپانیایەكی ئیسپانی تازە لە گەڵ زانكۆیەكی تەكنیكی سەرقاڵی كاركردنە لەسەر تەكنەلۆژیایەكی نامۆ و سەرنجڕاكێش كە گۆڕینی سەری ڕووتاوەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی كەڵك وەرگرتن لە تیشكدانەوەی خۆرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كۆمپانیاكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (19_1_2022) ئەوەی خستووەتەڕوو لەگەڵ زانكۆی Polytechnic University سەرقاڵی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیاكەیە كە سەری ڕووتاوە دەكاتە پانتاییەك بۆ وەرگرتنی تیشكی خۆر، پاشان ئەو وزەیە هەواڵەی چەند پاترییەكی بچوك دەكات كە بەكارهێنەر لەگەڵ خۆیدا هەڵیدەگرێت و دەكرێت ئەو پاترییانە بۆ زۆرشت بەكاربهێنرێن.
لەم تەكنەلۆژیایەدا پیاوان سیمكارتێكی بچوك لەسەر سەریان دەچێنن بە نەشتەرگەرییەكی سووك، پاشان دەكرێت ئەو وزەیە دواتر بەكاربهێنرێت بۆ مەبەستی جیاجیا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڤاری &Innovators، سەرە ڕووتاوەكان باشتر لە تابلۆی وزەی خۆر كاردەكەن و خێراتر تیشك دانەوەیان هەیە.
ئەم ئەزموونە تا ئێستا لەسەر 42 كەس تاقی كراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، پاترییەكانی گیرفانیش 4000 میلی ئەمپێر وەزیان بەرهەمهێناوە لە سەرە كەچەڵەكان كە بۆ زۆر شت دەكرێت بەكاربێن لەوانەش شەحنی مۆبایل.