گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێکى توند لە پارتییەوە:  بە کردەوەی شکستخواردوو شکستەکان پەردەپۆش ناکرێن

2022.01.19 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێکى توند لە پارتییەوە:  بە کردەوەی شکستخواردوو شکستەکان پەردەپۆش ناکرێن

ناس کورد-

مەکتەبی سیاسی پارتی ئیدانەى هێرشکردنەسەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى کرد و رایگەیاند،  ئەنجامدەرانی بە کردەوەی تیرۆرستی و شکستخواردوو شکستەکانیان چارەسەر و پەردەپۆش ناکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی پارتى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە داوایکردووە، بە زووترین کات تاوانکاران بە سزای رەوای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی ئەو کارە تێکدەرانە و تاوانکاریانە دووبارە نەبنەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمشەو ھێرشێکی تیرۆریستانەی شکستخواردوو کرایە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە شاری کەرکووک، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا زۆر بە توندی ئەو پەلامارە ئیدانە و ریسوا دەکەین، بە ئەنجامدەرانیشی رادەگەیەنین کە بە کردەوەی تیرۆرستی و شکستخواردوو شکستەکانیان چارەسەر و پەردەپۆش ناکرێن، ھاوکات پێمان وایە پاراستنی ماف و ژیانی هاووڵاتیان و بەرپرسان بەبێ جیاوازی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکەیە.

 

 لەم سۆنگەیەوە داوادەکەین بە زووترین کات تاوانکاران بە سزای رەوای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی ئەو کارە تێکدەرانە و تاوانکاریانە دووبارە نەبنەوە و، هەموو لایەکیش بە جیددی و بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ رێگە گرتن لە کاری گێرەشێوێنی لە پێناو دابینکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی ھاووڵاتیان و سەقامگیری گشتی