گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى نوێ: سەرما سەختتر دەبێت و هاتوچۆ رابگرن

2022.01.19 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى نوێ: سەرما سەختتر دەبێت و هاتوچۆ رابگرن

 

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات ئەمشەو تا سبەی ئێوارە پلەى گەرما زیاتر دابەزێت و داواش لە هاوڵاتییان دەکات ھاتوچۆ راگرن و لەماڵەکانیان بمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بە چالاکبوونی با لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانیدا دەستی پێکردوە و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی ئایندە بارستە ھەورەکان فراوانتر و زیاتر چرببنەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا.

 

هەروەها پێشبینیکردووە، رێژەی بارینی بەفر و خێرای با زیاتر و چالاکتر ببێت لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە ٢٠-١-٢٠٢٢ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و تا بەرزایەکانی ٣٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا کەشەکە دەگۆرێت بۆ بەفر بارین و لەسەنتەری شاری ھەولێر و دەوروبەری بەفر بارین دەستپێدەکات و ناوچەکە سپی پۆش دەبێت .

 

ئەو شارەزایەى کەشناسی ھۆشداریداوە کە بەھۆی بوونی بای چالاک لەگەڵ بەفر باریندا ھەستکردن بەسەرما زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەزۆری لە ژێر سفر دەبن بۆیە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ئەمشەو بۆ ئێوارەی سبەی باشتر وایە تەواوی دانیشتوانی قەزا و گوند و ناحیەکان تا سەنتەری شارەکانیش ھاتوچۆ راگرن و لەماڵەکانتان بمێننەوە تا بەدووربن لە ھەر رووداوێکی نەخوازراو.

May be an image of map and sky