ناس کورد-
بانکە حکومییەکنى قەزاى چەمچەماڵ رایانگەیاند، دابەشکردنى موچەى خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول دەکەوێتە رۆژى یەکشەممە و سبەینێ دابەشناکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى هەردوو بانکى چەمچەماڵ و چەرموو کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەهۆی نەگەیشتنی لیستی بەشێک لە خانەشینان، هاوکات خراپی کەش و هەواو ڕێگاوبان و کەمی سیولەی نەقدی لە بانکەکان کە تا ئێستا دڵنیا نین سبەی لەکاتی پێویست پارە دەگاتە بانک یاخود ناگات، بۆیە دابەشکردنی موچەکانیان دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە٢٣/ ١/ ٢٠٢٢ و سبەی موچە دابەش ناکرێت.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری
ئاگادارییەک لە هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرموو وە.
هەردوو بانکی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول دەکەنەوە کە بەهۆی نەگەیشتنی لیستی بەشێک لە خانەشینان، هاوکات خراپی کەش و هەواو ڕێگاوبان و کەمی سیولەی نەقدی لە بانکەکان کە تا ئێستا دڵنیا نین سبەی لەکاتی پێویست پارە دەگاتە بانک یاخود ناگات، بۆیە دابەشکردنی موچەکانیان دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە٢٣/ ١/ ٢٠٢٢ و سبەی موچە دابەش ناکرێت.
هەردوو بانکی چەرموو و چەمچەماڵ
١٩/ ١/ ٢٠٢٢