گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لەبارەى تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکە: هەڵوێستى روونمان دەبێت

2022.01.19 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکە: هەڵوێستى روونمان دەبێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکە تەکنیکى بووە و هەڵوێستى رونیان دەبێت ئەگەر بزانن ئەو رووداوە هۆکارى دیکەى هەبووە و هێرشیکراوەتەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارى تەقاندنەوەەى بۆرییەکە تەکنیکى بووە".

 

هەورەها لە وەڵامى راگەیاندنى بەرپرسیارێتى تەقاندنەوەى بۆرییکە لەلایەن گروپێکەوە، جوتیار عادل وتى "حکومەتى هەرێم هەڵوێستى روونى دەبێت لەئەگەرى هەر هەوڵێک دژى بەرژەوەندییەکانى".

 

کۆمپانیای بۆتاشی تورکی (18-1-2022) ڕایگەیاند، بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە نزیک پارێزگای کاهرەمانمارس تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گواستنەوەی نەوت ڕاگیراوە.  

 

لاى خۆیەوە، تەڤگەرى شۆڕشگێڕى یەکگرتووى گەلان (هەبەدەهە) (19-1-2022) بەرپرسیارێتى لە تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکەى هەرێم لەخاکى تورکیا راگەیاند.  

 

بەپێی ئاژانسى فورات نیوزى سەر بە پەکەکە، تەڤگەرى (هەبەدەپە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزەکانیان بە تەکنیکێکى تایبەت بۆرییە نەوتییەکەیان تەقاندووەتەوەو دواتر بەسەلامەتى گەیشتونەتەوە شوێنى خۆیان.  

  

گروپەکە دەڵێت ئەو هێرشە لەتۆڵەى زیندانییەکان و کوژرانى ھرانت دێنک سەرنوسەری بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی ئاگۆس بووە کە رۆژنامەیەکی ئەرمەنییە و لە تورکیا دەردەچێت. لە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵ لەبەردەم بارەگای رۆژنامەکەی کوژرا.