گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت’’

خوێندنى باڵا پشوى سەرتاسەرى ڕاگەیاند

2022.01.19 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا پشوى سەرتاسەرى ڕاگەیاند

ناس كورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا ریگەیاند، بەهۆى هاتنى شەپۆڵێکى دیکەى سەرماو سۆڵەو بەفربارین سبەى پێنجشەمە لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا پشوى فەرمى دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى موچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەهۆى هاتنى شەپۆڵێکى دیکەى سەرماو سۆڵەو بەفربارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبەى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/1/20) لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى (حکومى و تایبەت) لە تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان پشوى فەرمى دەبێت. سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانیش، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى موچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەپێى ئەو ئالیەتەى دایدەنێن، بۆ ئەمەش فەرمانبەران دەتوانن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەکانى دابەشکردنى موچە بکەن.