گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەهەولێر و گەرمیان سبەینێ کرایە پشوو

2022.01.19 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر و گەرمیان سبەینێ کرایە پشوو

ناس کورد-

لەپارێزگاى هەولێر و ئیدارەى گەرمیان بەهۆى شەپۆلى بەفرو سەرماوە سبەینێ کرایە پشووى فەرمى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى پارێزگارى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پشووەکەى سبەینێ ناوەندەکانى خوێندن دەگرێتەوە و فەرمانگەکان و  ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.

 

لاى خۆیەوە، ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەمە (٢٠٢٢/١/٢٠) لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کەخشتەی کارکردنیان دەستنیشان کراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکەى نوسینگەى پارێزگاى هەولێر:

 

بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-

 

یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.

 

دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.

 

سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.

 

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر