گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەکاتە 55 هەزار بتڵ

ڤیدیۆ؛ رێگرى لە ناردنەدەرەوەى 35 تانکەر غاز کرا

2022.01.19 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ رێگرى لە ناردنەدەرەوەى 35 تانکەر غاز کرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،  بەبڕیارى سامانە سروشتییەکان نزیکەی ٣٥ تەنکەر کە دەکاتە زیاتر لە ٥٥ هەزار بتڵی غازی ماڵان  لە مەرزی باشماخ راگیراوە و رێگە بەناردنیان نادرێت بۆ دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵێن ئیسماعیل لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،یەکێک لە هۆکارەکانى قەیرانى غاز ئەوەیە دەبرێتەدەرەوە، لەئێستاشدا بریاردراوە غاز رەوانەی دەرەوە نەکرێت هەتا  پێویستی ناوخۆ بە نرخی گونجاو  پرنەکرێتەوە.

دەقى راگەیەنراوەکە:

قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان

نزیکەی ٢ مانگ زیاترە بەوردی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەمان  لەسەر قەیرانی غازی ماڵان و گرانبونی لە بازاردا کردوە و  یاداشتمان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کرد.

 

و  لە ١٤/١٢/٢٠٢١ بەشداریمان کرد لە کۆبونەوەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و بەڵگەی  پێویستمان خستە بەردەم  بەرپرسانی وەزارەت  بەڵام هیج هەوڵێکی جدی نەدرا بۆ رێکارەکانی نەهێشتنی قەیرانەکە بەتایبەت راگرتنی ناردنە دەرەوەی  غاز بۆ وڵاتانی (افغانستان و پاکسان و ئەرمینیا) لە رێگەی مەرزی باشماخەوە.

 

دوای گەرانەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکان  هەوڵی جدیمان دا لەگەڵ بەڕێزیان بۆ رێگریکردن  لە ناردنە دەرەوەی غازی ماڵان

نزیکەی ٣٥ تەنکەر کە دەکاتە زیاتر لە ٥٥ هەزار بتڵی غازی ماڵان  راگیراوە لە مەرزی باشماخ

و بریاردراوە کە غاز رەوانەی دەرەوە نەکرێت  هەتا  پێویستی ناوخۆ بە نرخی گونجاو  پرنەکرێتەوە.

 

بەڵام وەک هەمو دۆسیەکانی تر دەستی حیزب و بەرپرسانی حیزب  گەورەترو بە هێزترە بۆ برەودان بە گەندەڵی و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان لەسەر حسابی  هاوڵاتیان.. کە یەکێک لە هۆکارەکانی قەیرانی و گرانبونی غاز  بریتیە لە ناردنە دەرەوەی بۆ وڵاتانی تر.