گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیزاکەی لە لایەن مایک پۆمپیۆوە رەزامەندی لەسەر دراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەمریکایە

2019.07.15 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەمریکایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە شاری نیویۆرکی ئەمریکا. . محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە رەزامەندیدرا ڤیزای گەشتکردن بۆ ئەمریکا وەربگرێت. . بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ڤیزای جەواد زەریف لە لایەن خودی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بڕیاری لەسەردراوە. . دوێنی یەکشەممە 14ی تەمموز، جەواد زەریف بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە پرسی کەشوهەوا، چارەسەرکردنی برسێتی و گەشەسندنی ئابوری جیهان گەیشتە نیۆیۆرک. . ئەمە لە کاتێکدایە 24 حوزیرانی ڕابردوو، ستيڤن منۆچێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەو ئێران دەخرێتە ناو لیستی سزادراوانەوە. . پێشتر رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا نایەوێت جەواد زەریف بخاتە ناو لیستی سزاکانەوە بۆ ئەوەی "دەرەچەیەکی" دیبلۆماسی بۆ ئێران بهێڵێتەوە. .