ناس کورد-
هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ڕاپەڕین بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرماوە سبەینێ پێنجشەممەیان کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات پارێزگاری ههڵهبجه ڕایگهیاند، سبهینێ پێنجشەممە له سهرجهم دام و دهزگا حكومییهكان پشووی فەرمییە.
هەر ئەمڕۆ پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران سبەینێ پێنجشەممەیان کردە پشوو بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرماوە.
بەڵام لە سلێمانی، وەک هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی وتی، سبەینێ دەوامی ئاسایی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکان.