گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

پۆلیس: ژنێک لە فەیسبوکەوە هەڕەشە لە پیاوەکەی دەکات

2022.01.19 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس: ژنێک لە فەیسبوکەوە هەڕەشە لە پیاوەکەی دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد پوچەڵکردنەوەى دوو هەوڵی هەراسانکردنیی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند کە یەکەمیان ژنێک لە بەغدا هەوڵی داوە پیاوەکەی هەراسان بکات و لە کەرکوکیش پیاوێک هەوڵی داوە ژنەکەی هەراسان بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (18-1-2022) دەڵێت، "کەسێک لە بەغدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (497)ـەوە کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕووبەڕووی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بووەتەوە، ژنەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنەی ئەو کچەی لێ دەکات کە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات ئەگەر بێتوو واز لە بیرۆکەی ژنی دووەم نەهێنێت."

 

دەشڵێت، کەیسی دووەم لە کەرکوک ڕوویداوە کاتێک ژنێک تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی خێزان کردووە بەوەی هاوسەرە جیابووەکەى هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنەی شەخسی لێ دەکات ئەگەر سازش نەکات لە ماف و بەرکەوتە شەرعییەکانی.

 

وەزارەتی ناوخۆی جەختی کردووەتەوە کە "پۆلیس ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر لەدژی هەردوو کەسەکە و وێنە و گرتەکانی سڕیوەتەوە و ئاسایشی هەژماری هەردوو قوربانییەکەشی توند کردووەتەوە."