گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوتی سپی

وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر ئاشکرا کرا

2022.01.19 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لەناو سەنتەری شاری ھەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بکرێت، دابەشکردنی نەوت لە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە کۆتایی هاتووە و لەئێستاشدا لە دەوروبەردابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر بە میدیای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، "پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی ھات و ئێستا لە دەوربەری سنووری شاری ھەولێر بەردەوامە و بەم نزیكانە پڕۆسەكە كۆتای دێت".

 

وتیشی، "ئەمڕۆ بریكارەكانی خۆراك بانگێشت دەكەین، بۆ ئەوەی فۆڕمیان پێبدەین و بەپێی ئەو فۆڕمە نەوت بە بریكارەكان بدەین، ھەر بریكارێك تا ئاگادار نەكرێتەوە نابێت بەرمیل كۆبكاتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "لە شاری ھەولێر پلانەكەمان بەو شێوەیە دەبێت، کە لە سەرەتادا لە گەڕەكە ھەژارنشینەكان نەوت دابەش دەکرێت".

 

ڕوونیکردەوە "نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەنتەری شاری ھەولێر 90 ھەزار دینار دەبێت".