ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بەفربارین لە ئەنجامى هاتنى بارستەهەوایەکى ساردى جەمسەرى لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر بارین دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19-1-2022) دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین زیاتر دەبێت و هەندێ ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت".
جەختی کردووەتەوە کە "سبەى لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، هەندێکجاریش لەکاتى بەفردا خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا.