ناس کورد-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی.
- خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکان و باج، ڕەسم و سزای دارایی، کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
- ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.