ناس کورد-
هەژار وەهاب، ڕێگه‌پێدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بابەتێکی ئامادەکردووە لەژێر ناوی "له كه‌شی به‌فرو سه‌رمادا چۆن شۆفێری بكه‌ین؟، تاوەکو هاوکاربێت بۆ سەلامەتی خەڵکی و کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی نوسراوەکە:
شۆفێرییكردن له وه‌رزی زستاندا تائاستێكی زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر بێت‌و شۆفێر هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان نه‌گرێته‌به‌ر، به‌فروباران له‌وه‌رزی زستاندا سه‌رچاوه‌ی زۆر سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆن، تایه‌كان به‌هۆی تهڕبوونو به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری خزانیان زیاتره، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كۆنترۆڵكردن‌و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاكان كارێكی قورس بێت.
له‌م بارودۆخه‌دا ماوه‌ی بینین له‌لای شۆفێر كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باران‌و تهمو له‌بارنه‌بوونی كه‌شوهه‌وا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێرییكردنی ڕێگا له‌وه‌رزی زستاندا كارێكی ئاسان نابێت.
باران‌و به‌فر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بنه‌هۆی سه‌رقاڵكردنی بیری شۆفێران‌و شۆفێر به‌ئاسانی له‌كاتی باران‌و به‌فردا ناتوانێت زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕێگه‌وبان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وجۆره‌ی كه لهكهشو هه‌وای ئاسایی‌دا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حاڵه‌تی له‌ناكاو ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو بێت. بۆیه وا ده‌خوازێت تۆ وه‌ك شۆفێر چه‌ند ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته به‌ر:
یه‌كه‌م: شێوازی دووهێنده‌و نیو؛ تۆ له‌وه‌رزی زستاندا شۆفێری ده‌كه‌یت، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه بارودۆخ ئاسایی نیه‌و زۆر مه‌ترسیداره بۆ شۆفێرییكردن، بۆیه ده‌بێت تۆ شێوازی دوو هێنده‌و نیو به‌كاربهێنیت، ئایا مه‌به‌ست چییه له‌دوو هێنده‌و نێو؟ دووهێنده مه‌به‌ست له‌پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان دوو ئۆتۆمبێله، له‌كاتی ئاسایی‌دا ماوه‌ی سه‌لامه‌تی بۆ نێوان ئۆتۆمبێل بۆ ئاستێكی دیارییكراوی خێرایی چه‌ند بێت، پێویسته له‌وه‌رزی زستان‌و له‌كاتی بارینی به‌فرو باران‌و به‌ستنی ڕێگاو بانه‌كاندا، ئه‌و ماوه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه بكرێته دووهێنده، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌نیو ئاستی خێراییه، پێوسته له‌كه‌شوهه‌وای باران‌و به‌فرو به‌ستنی ڕێگه‌وباندا، خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌مبكرێته‌وه بۆ نیوه‌ی هێنده‌ی ئه‌و خێراییه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا كه له‌كاتی ئاسایی‌دا ڕێگه پێدراوه.
دووه‌م: به‌ئاگابوون له‌حاڵه‌تی له‌ناكاو؛ له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا تۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێی ڕودانی حاڵه‌تی له‌ناو بكه‌یت، ئه‌و كه‌شوهه‌وایه زۆرجار ده‌بێته‌هۆی ڕهوانهوهو سه‌رلێشێوانی ئاژه‌ڵی ماڵی‌و كێویی، ئه‌و ڕێگایانه‌ی به‌نزیك گونده‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، زۆرجار به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ئه‌گه‌ری هاتنه‌سه‌ر ڕێی ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ڕوداوی هاتووچۆ، وه له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه، بۆیه شۆفێر ده‌بێت له‌ئاگایی به‌رده‌وامدا بێت‌و جگه له‌ئاژه‌ڵی ماڵی ئه‌گه‌ری هاتنه سه‌ر ڕێی ئاژه‌ڵی كێویش ده‌كرێت.
سێیه‌م: شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیستۆپدا؛ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیسته‌می ئیستۆپی (ABS)ه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رت له‌كاتی خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر پێ له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ دابنێی، چونكه ئه‌و سیسته‌مه خۆی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل خاو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌و سیسته‌مه‌ی تیا نیه، ئه‌وا باشتره ئاستی به‌خێراییه‌كی زۆر كه‌متر شۆفێریی بكهیتو له‌كاتی خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا كه‌متر پێی له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ دابنێی، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵبده‌ی كۆنترۆڵی سوكان بكهیتو توشی سه‌رلێشێوان نه‌بیت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر گونجا شۆفێری مه‌كه؛ ئه‌گه‌ر كارێكی زه‌رورو گرنكت نه‌بێت، باشترین بیرۆكه ئه‌وه‌یه له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێریی نه‌كه‌یت، ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ڕێگه‌وبان به‌دور ده‌كات، ئه‌بێ تۆ ئه‌وه بزانی سه‌لامه‌تی خۆت‌و ده‌وروبه‌ر له‌هه‌موو كاروباره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژانه گرنگتره، بۆیه باشتره له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێری نه‌كه‌یت.