گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت هۆکارى دورخستنەوەى سێ سەرۆک شارەوانى لەهەولێر ئاشکراکرد

2022.01.18 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت هۆکارى دورخستنەوەى سێ سەرۆک شارەوانى لەهەولێر ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى شارەوانى هەرێم سێ سەرۆک شارەوانى دەوروبەری هەولێری دورخستەوە و گۆڕانکاری لە چەند بەڕێوەبەرێکی شارەوانییەکی سەنتەری هەولێریش کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلەفزیۆنى کوردستان24ی سەر بە سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی شارەوانییەوە گواستییەوە، بڕیاری لەسەرکارلادانی سەرۆکی شارەوانییەکانی دارەتوو، کەسنەزان و قوشتەپە دراوە و جێبەجێکراوە، لەبەرئەوەى لە ئاستی خواست و داوکاری خەڵك و حکومەت نەبوون.

 

وتیشى ژمارەیەك فەرمانبەر لە چەند شارەوانییەك بەهۆی خراپی مامەڵەیان لەگەڵ خەڵك و سەردانیکارانی شارەوانییەکان و خراپ بەکارهێنانی شوێنەکانیان و پایەکانیان گۆڕانیان پێکراوە و گواستراونەتەوە و لە کاری پێشوویان دوورخراونەتەوە.

 

سەبارەت بە بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی ناو سنووری سەرۆکایەتی شاری هەولێر، سەرچاوەکە وتى، ئەو گۆڕانکاریانە لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی ئاسایی، گۆڕانکارییە.