ناس کورد-
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رەتیدەکاتەوە ئەژی ئەمین لە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێمی کوردستان دوورخرابێتەوە و دەڵێت لە ئەرکەکانی بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا (18-1-2022) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە".
باسی لەوەشکردووە، "لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین".