ناس کورد-
ئەدهەم بارزانى رایگەیاند، بێکاری چینى گەنجان و لاوانى خستووەتە ناو بێسەروبەری و سەرگەردانییەکی زۆرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارەگاى ئەدهەم بارزانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ژیان و گوزەرانی خانەوادەکان دیارترین ئەو باس و نیگەرانییانە بووە کە ئەدهەم بارزانى لەکۆبوونەوەکانى دوێنێ و ئەمڕۆدا لەگەڵ ژمارەیەک گەنجدا تاوتوێی کردووە .
ئاماژەى بەوەشکردووە، بێکاری و ئاریشەی لاوان، کە ئەو توێژەی خستووەتە ناو بێسەروبەری و سەرگەردانییەکی زۆرەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لاوانی ئامادە بوو لە دیدارانەدا، بەدرێژی باسی ئەو دۆخە سایکۆلەژیەیانە دەکرد،کە بەرۆکی هەموویانی گرتووە و ناچار بە کۆچ و بەجێهێشتنی وڵاتیان دەکا و نیشتیمان بەجێ دەهێڵن . لە بەرانبەردا ئەدهەم بارزانى هیوای خواست کە لاوان بڕیاری ئەوە بدەن، بە تێپەڕاندنی سەختی و نەهامەتیەکان، ژیان و ئایەندەیان لە کوردستان بنیات بنێن و وڵات ئاوەدان بکەنەوە.