ناس کورد-
شێخ شامۆ راوێژکارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ کاروبارى ئێزیدییەکان دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتى کاروبارى ئێزیدییەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ شێخ شامۆ گیانى لەدەستداوە، دواى سێ هەفتە لە توشبووى بە کۆرۆنا و رەوانەکردنى بۆ نەخۆشخانەیەکى ئەنقەرە بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر.
شێخ شامۆ ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمان و سەرۆکى بنکەى لالش بوو بۆ کاروبارى ئێزیدییەکان.