گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست ڕادەگەیەنێت

2022.01.18 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەيەنێت و دەڵێت هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (18-1-2022)، پۆستەکان بریتین لە: فاکەڵتی پزیشکی گشتی - فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەيەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

- فاکەڵتی پزیشکی گشتی

- فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش

مەرجەکان:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینیەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/1/25) ڕۆژى (سێ شەممە) دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت.

 

- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ لیستى هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گؤڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.