گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی دوو پێشنیازی داوەتە یەکێتی: ئەگەر ڕێکنەکەوین سەرۆککۆمار بۆ ئێمەیە

2022.01.18 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی دوو پێشنیازی داوەتە یەکێتی: ئەگەر ڕێکنەکەوین سەرۆککۆمار بۆ ئێمەیە

ناس کورد-

بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار دوو پێشنیازی داوەتە یەکێتی و دەشڵێت، یەکێتی لەگەڵمان رێکنەکەوێت، پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتی مسۆگەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


شوان محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو کە "ناس کورد" بینیویەتی (18-1-2022) دەڵێت، "نێوماڵی شیعە هەوڵێکی جیددی دەدات بۆ ئەوەی زۆرینەی پارتە سیاسییە شیعەکان بەشداری حکومەت بکەن، بە تایبەت چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەست بەوە نەکات کە پەراوێزخراوە، هەرچەندە لێرەو لەوێش هەڕەشە هەیە لەسەر ئەو واقیعە سیاسییەی کە موقتەدا سەدر دەیەوێت لە رێگای حکومەتی ئایندە پیادەی بکات".



بە وتەی شوان محەمەد، مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی چالاکی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەیە و لە هەوڵدایە دۆخی حەنانە لە نەجەف هێور بکاتەوە و دەڵێت، "سەرۆک بارزانی هەوڵیداوە رۆڵێکی هێمنکەرەوە ببینێت، لە سەرەتای دانوستاندنەکانیشەوە ئەوەی راگەیاندووە رێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکەن لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە، ئەمەش بەمانای ئەوە نییە ئێمە بۆ ئایندەی عێراق تێڕوانینمان نییە".

سەبارەت بە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و هەڵوێستی پارتی لەسەر ئەو پۆستە، بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا وتی: "وەکو نەریتێک سەرۆکوەزیران لە عێراق بۆ شیعەیە، وەکو موقتەدا سەدر دەڵێ مەرج نییە بۆ دەوڵەتی یاسا بێت، ئێمەش وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان گوتوومانە و دەیڵێینەوە پۆستی سەرۆککۆمار هی کوردە، بەڵام هی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە".



باسی لەوەشکرد ئەوان وەکو پارتی دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەڵێت: "یان دەبێت رێککەوتن هەبێت، یان هەر کەسێک بۆخۆی بچێتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردن. بەپێی ئەو رێککەوتنانەی هەیە و بەپێی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەرئەنجامەکە دیارە. ئەگەر بەربژێری ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن لەناو پەرلەمان، دەرچوونی نەک مسۆگەرە، بەڵکو زۆریش مسۆگەرە".



سەبارەت بە تێبینییەکانیان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لە ماوەی رابردوودا، شوان محەممەد گوتی: "هەر لە سەرەتاوە کۆدەنگی کورد دکتۆر بەرهەم شکاندی، ئەمە رەنگە لەسەر کەسایەتی ئەو بەڕێزە نەبێت، بەڵام دەرچوون لە کۆدەنگی کوردی زەرەری لە ماڵی کورددا. لەلایەکی دیکە نەمانبینی لە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی لە بەرامبەر کورد دەکرێن سەرۆککۆمار هەڵوێستی هەبێت، بەڵام دەمانبینی حەلبوسی لەسەر محاویلەی کارەبا بۆ ئەنبار تەلەفۆنی دەکرد".