کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەروبەندی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک، ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەت، په‌سه‌ندكردنی پلانی پرۆژه‌كانی شارەکەی راگه‌یاند، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، هیچ شوێنێک بەبێ خزمه‌تگوزاریی نامێنێتەوە، لەبەرامبەردا ئەو کارەى جبورى بە هەڵوێستێکى سیاسی ناودەبرێت. . ڕاکان جبوری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێڵه گشتییه‌كانی پلانی پرۆژه‌كانی پارێزگای کەرکوکی بۆ ساڵی 2019 ڕاگەیاند، ئاماژەى بەوەکرد: "له قۆناغی یه‌كه‌مدا 100 پرۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نین کە په‌یوه‌ستن به ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه، رێگه‌وبان، دروستكردنی 60 خوێندنگه، نه‌خۆشخانه و كه‌رتی كاره‌با". . ئاشكراشیکرد، قورسایی خه‌رجكردنی بودجهکە، ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شار کە 150 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه. . بودجه‌ی پارێزگای کەرکوک نزیکەی 313 ملیار دینارە، بڕیاریشە نزیكه‌ی 430 پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجامده‌درێت. . ئەو هەنگاوەى پارێزگارى بە وەکالەتى کەرکوک بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى پارێزگاکە بووە بە بەشێک لە ئەندامە کوردەکانیشەوە، کاکەڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕۆژی 11ی حوزه‌یرانی ئەمساڵ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریدا و بە واژووی زیاتر له 23 ئه‌ندام، ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی پرۆژه‌كانی 2019 نیشانداوە". . لە بەرامبەردا، عارف قوربانی، ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی، ئەم هەنگاوەی ڕاکان سەعید بە تاکتیک دەزانێ و پێیوایە، لەم سەروبەندەدا کە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دادەنرێت، جبوری پرۆژەکانی ڕاگەیاندووە، بۆئەوەیە دواتر بڕیارەکانى ئەو هەڵنەوەشێنەوە. . عارف قوربانی وتیشی: "پرۆژەکان زۆربەیان دەکەونە ناوچە عەرەب نشینەکانەوە، هەر ئەوەش خزمەتێکی گەورە بە پێکهاتەی عەرەبی شارەکە دەکات و دەبێتە دەستکەوت بۆ خودى ڕاکان جبورى". . لە 18ی نیسانی ئەمساڵدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچونی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له كه‌ركوك پێكهێنا، له نێویاندا په‌ككه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و بودجه‌ی پرۆژەکانی پارێزگاكه بوو، لەو کۆبوونەوەیەدا دەستەڵاتى خەرجکردنى پارەى بۆ پرۆژەکانى کەرکوک خستە دەست پارێزگارى کەرکوک. . .