ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، ئەوانەی لە پێش بەرواری 2-1-2022 گرێبەستی کۆنی کڕینی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامداوە، دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ گواستنەوەی خاوندارێتی و گرێبەستی ئەلکترۆنیی ناوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان (سێشەممە 18-1-2022) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کە گرێبەستی کۆنیان هەیە ئەوانەی پێش (2/1/2022) گرێبەستیان کردووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکانیان."
ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی تایبەت بە گرێبەستی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی پێش بەرواری 2-1-2022 گرێبەستی کۆنیان ئەنجامداوە، دەتوانن مامەڵەی گواستنەوە بە گرێبەستی کۆن ئەنجام بدەن.
هاوکات بەگوێرەی ڕێنماییەکە، گرێبەستی کۆن تاوەکو 15-3-2022 کاری پێدەکرێت و پێویستە تا ئەوکاتە مامەڵەی گواستنەوە ئەنجام بدەن.