ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە لە رێگای گۆمەسپان بەرەو شاخی سەفین بەكارنەهێنن، چونکە ڕێگاکە بەستویەتی و مەترسیدارە بۆ شۆفێریکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوکەسانەی کەڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سفین بەکاردێنن ئاگاداردەکەینەوە، کەوا لەبەر دروستبونی شەختە و بەستەڵەک بەتایبەتی لەدیوی دابەزین بۆ هیران، ڕێگایەکە لەکاتی ئێستادا سەلامەت نیە و شیاو نیە بۆ بەکارهێنان و هۆکارێکی گەورەیە بۆهەڵخلیسکان، بۆیە داوایان لێدەکەین کە بەکاری نەهێنن، لەبۆ حالەتی پێویستیش دەتوانن ڕێگای شەقڵاوە هیران بەکاربێنن کەلەکاتی ئێستادا کێشەی نیە.
ب هاتووچۆی هەولێر