گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماوەی مارەبڕیندا وانەبوو!

ژنێک داوای جیابوونەوە لە مێردەکەی دەکات: خۆی ناشوات!

2022.01.17 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک داوای جیابوونەوە لە مێردەکەی دەکات: خۆی ناشوات!

ناس کورد-

ژنێکی میسری گەنج داواکاری پێشکەشی دادوەری دادگای خێزانی کرد بۆ وازهێنان لە مێردەکەی و جیابوونەوە لێی چونکە "مێردەکەی مانگانە تەنها یەک جار خۆی دەشوات و ددانەکانیشی بە ڕێکوپێکی ناشوات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژنەکە لە بەردەم دادوەری دادگای خێزانی وتوویەتی، سێ ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوە کردووە، لە ماوەی مارەبڕیدا هەستی بە کەمی گرنگیدانی هاوسەرکەی بە پاکوخاوێنی نەکردووە، چونکە هەمیشە بە ئەوپەڕی ڕێکوپێکییەوە چووە بۆلای، بەڵام دوای گواستنەوە، هەستی بە ئیهمالی زۆری هاوسەرەکەی کردووە بە پاکوخاوێنی، بەهۆیەوە بۆنێکی ناخۆشی لێ هاتووە و نەیتوانیوە نزیکی بێتەوە.

 

ئەو ژنە گەنجە باسی لەوەشکردووە، لەسەرەتا ڕووی نەهاتووە هانی مێردەکەی بدات بۆ پاکوخاوێنی، بەڵام دوای ئەوە بابەتەکە خراپتر بوو بە ڕادەیەک مانگی یەک جار خۆی شۆردووە، ناچار بووە بە بەردەوامی قسەی لەگەڵدا بکات و هانی بدات خۆی بشوات بەڵام سودی نەبووە.

 

جگە لەوەش، بە قسەی ژنەکە، مێردەکەی زۆر تەمەڵ بووە و هەوڵی دۆزینەوەی کاری نەداوە، تەنها پشتی بەو موچە تایبەتەی بەستووە کە هەیبووە، بۆیە ناچار بووە سەردانی دادگای خێزانی بکات بۆئەوەی لێی جیابێتەوە.