گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

زانیاری لەسەر شەپۆلێکی تری بەفربارین لە هەموو هەرێمی کوردستان

2022.01.17 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر شەپۆلێکی تری بەفربارین لە هەموو هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی تری چڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17-1-2022) دەڵێت، لە ئێوارەى دووسبەینێ چوارشەممە (19-1-2022) ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەفربارینەوە لە سەرچاوەی ھەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەش لەگەڵ کاریگەری بارستەھەوایەکی زۆر ساردی جەمسەریدا.

 

دەشڵێت، "سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارەدا سنوری پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە و لە شەودا کاریگەریەکانی بەپێی کات دەگاتە سەرجەم ناوچەکان و تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی ئەبێت".

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "لەم شەپۆلەدا بەھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێشبینی دابەزینی ئاستی بەفربارین لە سەرجەم ئەو ناوچانەدا ئەکەین کە بەرزیان زیاترە لە 300 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و بەفر سەنتەری شاری ھەولێر و دھۆک تەواوی ناوچەکانی دەگرێتەوە و ئەگەریش ھەیە بەتێکەڵی بەفر و باران لەسەنتەری شاری کەرکوک و ناوەراست و باشوری ئیدارەی گەرمیاندا ببارێت".

 

هەروەها "لە تەواوی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەرین کەش بەفربارین ئەبێت، ڕێژەی بەفرەکەش لەتەواوی ناوچە شاخاویەکانی ھەرێمدا لەنێوان 20 تا 50 سانتیمەتر ئەبێت، لە ناوچە نزمەکانەوە بۆ سەنتەری شارەکانیش لە نێوان پێنج تا 25 سەنتیمەتر ئەگەری بەفر بارین ئەبێت."