ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کەلەئێستادا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (60 مەتری) و سەرجەم سەرپردەکان بەستەڵەک بووە و شۆفێریکردن تیایدا مەترسیدارە و ئەگەری کەوتنەوەی ڕووداوی مەترسیداری ھاتوچۆیی لێ دەکەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (17-1-2022) لە هۆشدارییەکدا دەڵێت، "تکا و داوامان لەھەمووان ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن".
لە ئێوارەی دوێنێوە بە تایبەت بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفرینبارین تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن نزیکەى یەک مەتر بەفر باریوە.