گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەڵەبجە

2022.01.17 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەڵەبجە

ناس کورد-

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکە و دەڵێت، دابەشکردنی نەوت لە سەرجەم ناحییەکانی دەوروبەری هەڵەبجە تەواو بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (17-1-2022) ڕاگەیاند، هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەردەگرێت و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێكیش بڕی 90 هەزار دینار وەردەگیرێت.

 

وتیشی، پێشتر حکومەتی هەرێم بڕێک نەوتی دابینکرد بەڵام فەرمانی کردبوو تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت، ئەم نەوتەی ئێستاش کە دابەشدەکرێت هی حکومەتی عێراقە و نرخەکەی زۆر گران بووە، "ئێمە داوامان کرد هەرزانتر بدرێت بە خەڵکی، بەڵام حکومەتی هەرێم جەختی کردەوە کە بە 80 هەزار لە حکومەتی عێراقی دەکڕێت و بەهۆی نرخی تێچوونەوە دەبێتە 90 هەزار."