ناس کورد-
پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، 11 هاوڵاتی لە سنوری ناحیەی هێرۆ سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەناو بەفر گیریان خواردووە و هێزێکی پۆلیس بەڕێوەن بۆ ڕزگارکردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هاوڵاتییانە بەمەبەستی گەشت و سەیران دوێنێ چونەتە ئەو سنورە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی کەوتووە و ناچار شەوی ڕابردوو ماونەتەوە تا ئەمڕۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو شوێنە 70 سانتیمەتر بەفر باریوە و لە ئێستاشدا هێزەکەی پۆلیس بە هاوکاری تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی سنورەکە لە هەوڵی گەشتندان بۆ ڕزگارکردنیان.