گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لەبارەى تەشەنەسەندنی کۆرۆنا: زوو تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بکەن

2022.01.17 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لەبارەى تەشەنەسەندنی کۆرۆنا: زوو تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بکەن

ناس کورد-

ئەندامی پێشووی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئاماری ڕۆژانەی کۆرۆنا بگاتە 10 هەزار توشبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەوی لە هۆشدارییەکدا (17-1-2022) داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات لە زووترین ماوەدا تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ ئەنجام بدرێت بەهۆی بەرزبوونەوەى ئامارەکانی کۆرۆنا لەناو قوتابخانەکاندا.

 

هەروەها داواش دەکات وەزارەتەکە بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەوامی خوێندن کەم بکاتەوە و بەشێکی بکات بە ئۆنلاین.

 

جەواد موسەوی دەشڵێت، "دەرکەوت قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ یاخود سنوردارکردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان لەناو عێراق ودەرەوەش کاریگەر نەبووە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە."

 

باسی لەوەشکردووە کە ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەکرێت توشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەڵام بەڕێژەیەکی کەم و سوک، هەروەها پێویستیان بە نەخۆشخانەش نابێت و تەنها پێویستە دور بکەونەوە لە خەڵک و دەمامک بەکاربهێنن.