گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چوار فەرمان لەکازمییەوە دواى تەقینەوەکانى بەغدا

2022.01.17 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
چوار فەرمان لەکازمییەوە دواى تەقینەوەکانى بەغدا

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى کرد و چوار فەرمانى تایبەت بە دۆخى ئەمنى دەرکرد، دواى تەقینەوەکانى شەوى رابردووى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشى ئەمنى بەغدا کراوە لەچەند کاتژمێرى رابردوودا و حەختکراوەتەوە ئامانج لە تەقینەوەکانى شەوى رابردوو تێکدانى سەقامگیریی و ئاسایش بووە و رێوشوێنى توند دەگیرێتەبەر بۆ سنوردانان بۆ ئەو جۆرە کارانە و پێداچونەوەش دەکرێت بەو شوێنانەى دزەکردنى ئەمنى تێیاندا روویداوە و لێپرسینەوە لەوانە دەکرێت کە کەمتەرخەم بوون.

 

کازمى فەرمانى بەفەرماندە ئەمنییەکان کرد پلانى پێویست دابنێن و کەمتەرخەمى لەکارەکانیان نەکەن و هەوڵى هەواڵگرى بەکاربخەن.

  

لەکۆبوونەوەکەدا چوار فەرمان دەرکران کە بریتین لەمانە:

  

1- جەختکردنەوە لەسەر فەرمانەکانى پێشوو تایبەت بەوەى رێگە نەدرێت ماتۆرسکیل لەیەک کەس زیاتر هەڵبگرێت، رێگریکردن لە هاتوچۆکردنیان لەکاتژمێر شەشى ئێوارە بۆ شەشى بەیانى.

  

2- رێگەنەدان بەهاتوچۆى ئۆتۆمبیلى حکومى دواى دەوامى فەرمى.

  

3- پێدانى پاداشت بەو کەسانەى زانیارى لەسەر کەسانى گومانلێکراو دەدەنە هێزە ئەمنییەکان.  

  

4- پابەندکردنى سەرجەم شوێنە بازرگانییەکان بەدانانى کامێراى چاودێرى.