ناس کورد-
پارێزگاری هەڵەبجە دوو رۆژ پشووى راگەیاند، بەهۆى شەپۆلى بەفر و سەرماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەڵەبجە، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، سێشەممە و چوار شەممەی ئەم ھەفتەیە رۆژانی ٢٠٢٢/١/١٩،١٨پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
پێشتر بەهۆی بەفربارین و خراپى دۆخی کەشوهەواوە پارێزگاری سلێمانی بڕیاری دا ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 17 و 18ی مانگ دەوام لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان ڕابگرێت.