گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تیمى فڕۆکەوانیش نەیانتوانیوە ئەو هاوڵاتییانە ڕزگار بکەن کە لە شاخی پیرەمەگرون گیریان خواردووە

2019.07.14 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
تیمى فڕۆکەوانیش نەیانتوانیوە ئەو هاوڵاتییانە ڕزگار بکەن کە لە شاخی پیرەمەگرون گیریان خواردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چوار هاوڵاتی دانیشتوی شارۆچکەی پیرەمەگرون، لە شاخی پیرەمەگرون گیریان خواردوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ ئازادکردنیان، نەتواندراوە تائێستاش ڕزگار بکرێن. . سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەگەل تەواوی تیمەکانی دوکان و پیرەمەگرون و سورداش و بەرگری شارستانی سلێمانی و بەشێک لە هاوڵاتییانی سنورەکە، لە هەوڵدان بو ڕزگاركردنى ئەو هاوڵاتییانە کە ئەمڕۆ بەمەبەستی شاخەوانی ڕویان لەو شاخە کردووە. . سیروان سەرحەد ئاماژەى بەوەشکرد: "تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی هاتووەتە شوێنەکە، نەیتوانیوە ڕزگاریان بکات، بەڵام دواتر بەهەوڵی تیمەکان یەکێک لەو هاوڵاتییانە ڕزگار کراوە، لە ئێستاشدا ئەو سێ کەسەکەی دیکە لەسەر شاخەکەن و گیریان خواردووە". . بە وتەی قائیمقامی دوکان، لە ئێستادا تیمێکی تری سورداش چوونەتە سەر شاخەکە و لە هەوڵدان ئەو سێ هاوڵاتییە ڕزگار بکەن، وتیشی: "خۆراک و ئاوی پێویستمان بۆ فریا خستوون". . قائیمقامی دوکان داوای لە هاوڵاتییان کرد، چیتر ڕوو لەو شاخە نەکەن و دوور بکەونەوە لە شوێنە سەخت و مەترسیدارەکان. . ساڵانە لە وەرزە جیاوازەکاندا، گەشتیاران و هاوڵاتییانی سنورەکە، ڕوو لەشاخی پیرەمەگروون دەکەن و بەشێکیشیان وەک سەرکێشی بەسەر شوێنە مەترسیدارەکانی شاخەکەدا سەردەکەون. . شاخی پیرەمەگرون کەوتووەتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی و بەرزییەکەی دوو هەزار و 624 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، کۆمەڵێک ئەشکەوتی دێرینی تێدا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک ماڵ و دیوەخانی کورد بووە، لەسەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەر و پەناگەی پێشمەرگە بووە، بە یەکێک لە لووتکەکانی زینجیرەچیاکانی زاگرۆس هەژمار دەکرێت و درێژیەکەی دەگاتە حەوت کیلۆمەتر. . .