گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئاماجی هاتنی عامری بۆ هەولێر ئاشكرا دەكرێت

2022.01.17 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماجی هاتنی عامری بۆ هەولێر ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد_

پاش سەردانی موقتەدا سەدر لە نەجەف و كۆبوونەوەی دوێنێ شەوی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی" هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح گەیشتە هەولێر و بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەش هەوڵی هەڵگرتنی ڤیتۆ لەسەر یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆك وەزیران دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بە "ناس كورد" ی ڕاگەیاند، لایەنە شیعەكانی ڕكابەری سەدر لە هەوڵی ئەوەدان، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر بخەنە ناو كاندیدەكانی سەرۆكایەتی وەزیران، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵی ئەوە دەدەن ڤیتۆی بارزانی و پارتی لەسەر هەڵبگرن، هەر بۆ ئەو مەبەستەش عامری سەردانی هەولێری كردووە.

 

پێشتر عەرەفات كەرەم بەرپرسی دۆسییەی عێراق لە بارەگای بارزانی بەدووری زانی پارتی ڕازی بن بەگەڕانەوەی عەبادی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.

 

بەگوێرەی ئاماژەكان تا ئێستا مستەفا كازمی زۆرترین چانسی هەیە بۆ مانەوەی لە سەرۆكایەتی وەزیران، چونكە دیدی هاوبەشی لەگەڵ سەدردا زۆرە و لەلایەن ئەمەریكییەكانیشەوە ستایشی كارەكانی كراوە، بەڵام گروپە چەكدارەكانی شیعە بەمەترسی دەبینن بۆ سەر ئایندەی خۆیان.