ناس کورد–
هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، پێنج شەقامى سەرەکى بەهۆى بەفرەوە بەربەست کراون و دوو شەقامى دیکەش هاتوچۆکردن تێیاندا مەترسی لەسەرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى هاتوچۆ، بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشو هەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە:
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.